ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مانگرتووی شاری ئاودانان له پارێزگای ئیلام، له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، “وه‌حید چاوه‌ران”، “ناسر ڕه‌زایی”، “محه‌مه‌دحسێن حاسڵی” خه‌ڵكی ئاودانان و دكتۆر “به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده” خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شار له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی جسته‌ی و ده‌روونی وه‌حید لێوه‌كانیان دوریه‌وه و مانیان له خواردن گرت. “وه‌حێد چاوه‌ران” ڕۆژی هه‌ینی ٢ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، له كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه له سنووره‌كانی ئێران له پارێزگای ورمێ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به بیانووی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” بۆ گرتووخانه‌ی ئیلام گوازرایه‌وه.