کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری سپای پاسداران بۆ سه‌ر دانیشتووانی گوندی “نه‌ڕان” له‌ شاری سنه‌

گوشاری سپای پاسداران بۆ سه‌ر دانیشتووانی گوندی نه‌ڕان له‌ شاری سنه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی به‌سیج و سپای پاسداران له‌ گوندی نه‌ڕانی سه‌ر به‌ شاری سنه‌، گوشاریان بۆ دانیشتووانی ئه‌و گونده‌ هاوردووه‌ كه‌ هاوكاریان بكه‌ن.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، سپای پاسداران و به‌سیج هه‌وڵیان داوه‌ له‌ نێو دانیشتووانی گوندی “نه‌ڕان” هێز وه‌ربگرن و گوشاریان بۆ باخدارانی نزیك گونده‌كه‌ هاوردووه‌ كه‌ ڕاپۆرتی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” بانگه‌واز بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه‌، بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان هه‌نارده‌ بكه‌ن. هاووڵاتیان ده‌ڵێن: هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ خه‌ڵك كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هاوكاریان نه‌كه‌ن، باخه‌كانیان ده‌ڕووخێنن.