کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی كاسبكارێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

گیان له‌ده‌ستدانی كاسبكارێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی

ڕۆژی هەینی، ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، کاسبکارێكی خه‌ڵكی گوندی “پیرباوه‌”ی سه‌ر به‌ شاری جوانڕۆ بە ناوی “پوویا بابایی” تەمەن ٢٦ سال، دوای حەفتەیەک ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌سته‌ری بوون لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان، بەهۆی شكانی بڕبڕه‌ی پشت و له‌كاركه‌وتنی مێشكی گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “پوویا بابایی” حەفتەی ڕابردوو لە نزیک شاری “حومەیل”ی سه‌ر به‌ پارێزگای کرماشان، لە کاتێکدا کە هیچ جۆرە بارێکی پێ نه‌بووه‌ و بەرەو شارەکانی باشووری ئێران دەچوو، هێزه‌ حکوومەتییەکان تەقەیان لە تایەری ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و پاش ڕاگیرانی ناوبراو، بە شێوەیەکی وه‌حشیانه دەستبەسەریان کردووە و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه‌. ناوبراو به‌ هۆی لێدانی زۆر، بڕبڕه‌ی پشتی شكا و زه‌ربه‌ مه‌غزی بوو و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرماشان گیانی له‌ ده‌ست دا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هاوژینی ئه‌و كاسبكاره‌ پاش بیستنی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، باری ته‌ندرووستی تێكچووه‌ و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه‌، هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئیتلاعاتی جوانڕۆ گوشاری بۆ بنه‌ماڵه‌ی پوویا هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی كوره‌كه‌یان میدیایی نه‌كه‌ن و مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خشی بۆ نه‌گرن.