کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی كچێكی مێرمنداڵ به‌ پاساوی شه‌ره‌ف له‌ سه‌رپولی زه‌هاو

كوژرانی كچێكی مێرمنداڵ به‌ پاساوی شه‌ره‌ف له‌ سه‌رپولی زه‌هاو 3

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی “مەهیا نادری” لە شاری سەرپولی زەهاوی سه‌ر به‌ پارێزگای کرماشان، به‌ پاساوی شه‌ره‌ف بە چەكی ڕاوکردن لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ئەم جه‌نایه‌ته‌ بە ئاگاداری باوکی مەهیا و بە هۆی “پێوەندیی سۆزداری ئەم کچە لەگەڵ کوڕێک و ڕاکردنی لە ماڵەوە” ئه‌نجام دراوه‌. ڕۆژی هه‌ینی تەرمی “مەهیا نادری” لە سەرپولی زەهاو بەخاک سپێردرا و رێوڕەسمی پرسە و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی لە ماڵی بنەماڵەی دایکی لە شارۆچكه‌ی ڕیژاو بەڕێوەچوو. شایانی باسه‌ كه‌ یاسا پیاوسالارانەكەی کۆماری ئیسلامی ڕێگەی بە پیاوان داوە بە بیانووی “شەرەف” ژن بکوژن بۆ ئەوەش ڕووبەڕووی سزای قورس نابنەوە.