کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی پارس له‌ حه‌وت ته‌په‌

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی پارس له‌ حه‌وت ته‌په‌ 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی پارس له‌ حه‌وت ته‌په‌، دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی پارس خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و پێدانی پاداشتی وه‌به‌رهێنان بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها داوایان كرد حه‌قی بیمه‌كانیان له‌ كاتی خۆی دا بدرێت و بیمه‌ی ته‌كمیلی ده‌رمان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكرێت.