کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخوازی بنه‌ماڵه‌ی “ژینا ئه‌مینی” بۆ ٢٥ی خه‌رمانان و ئازادی “سه‌فا عائلی”

داخوازی بنه‌ماڵه‌ی ژینا ئه‌مینی بۆ ٢٥ی خه‌رمانان و ئازادی سه‌فا

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، موژگان ئێفتخاری” دایكی “ژینا ئه‌مینی” له‌ دوو پۆستی ئینستاگرامی دا ڕایگه‌یاند كه‌ مه‌راسمی ڕێزگرتن له‌ یادی “ژینا ئه‌مینی” له‌ ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ دا به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن و هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی خاڵۆی “ژینا” واته “سه‌فا عائلی” بوو.

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان زیاد كردووه‌ و به‌ ده‌یان چالاكی سنفی، كرێكاری و مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. یه‌ك له‌وانه “سه‌فا عائلی” خاڵۆی “ژینا ئه‌مینی”یه كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٤ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ دا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ڕفێندرا. بنه‌ماڵه‌ی “ژینا” داوایان له‌ خه‌ڵكی كوردستان و ئێران كرد له‌ مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی “ژینا” له‌ گۆڕستانی ئایچی به‌شداری بكه‌ن و له‌ هه‌ر چه‌شنه تووندووتیژییه‌ك خۆ ببوێرن. هه‌روه‌ها داوایان له‌ دامۆده‌زگا ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم كرد، “سه‌فا عائلی” به‌ زووترین كات ئازاد بكرێت.