ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به‌پێی ڕوڵی هه‌ر حه‌وتوو پاش نوێژی هه‌ینی، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌رانی به‌لووچ به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد دروشمه‌كانی “باوكت كوشت، توی نه‌فره‌تت چاند” و “باوك مردوو كه‌ی ئاشتی ده‌كات”یان به‌رز كرده‌وه. ناڕازیان هه‌روه‌ها خوازیای ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی و سزادانی تاوانبارانی كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵك بوون.