ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی سنه، تاران، كه‌ره‌ج، گورگان، ڕه‌شت، ئیسفه‌هان و ئیزه، وێڕای ڕێزلێنان له فیداكارییه‌كانیان، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. له شاری سنه مه‌زاری “ڕامین فاتحی” ، “سارینا ساعدی” و په‌یمان منبه‌ری” گوڵباران كرا و له شاره‌كانی تاران، ڕه‌شت و ئیزه ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “حه‌میدڕه‌زا ڕۆحی”، “بێهنام لایه‌ق پور” و “میلاد سه‌عیدیان جوو” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.