به‌پێی زانیارییه‌كان، “هیوا شەباهەنگ” خەڵکی شاری “مەهاباد”، به دووای تێپه‌ر بوونی بیست و سێهمین ڕۆژی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بۆ به‌ندیخانه‌ی “ورمێ” ڕاگۆیزرا.
“هیوا شەباهەنگ” چاڵاكووانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری “مه‌هاباد” به هۆی چالاكی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش تیپه‌ر بۆنی بیست و سێ ڕۆژ له به‌ندیخانه بۆ زیندانی ورمێ ڕاگۆیزرا. جێگایی ئاماژه‌یه ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و مافە سەرەتاییەکانی دیکەی بیبه‌ش كراوه و تا به ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له‌به‌ر ده‌ستدا نیه و چارەنووسی ناوبراو لە بەندیخانەی ورمێ به ناروونی ماوه‌ته‌وه.
