کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بریندار بوونی دوو كرێكار به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قوروه‌

بریندار بوونی دوو كرێكار به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌زوین 4

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ دووكانه‌كانی ئیكسۆزسازی له‌ شاری قوروه‌ دوو كرێكار به‌ سه‌ختی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ بلاو بۆنه‌وه‌ی گاز و به‌نزین ئاگركه‌وتنه‌وه‌یكی گه‌وره‌ له‌ دووكانیكی ئیكسووزسازی قوروه‌ و به‌ هۆی دابین نه‌كردنی کەرستەی ئیمه‌نی له‌ شۆین كار كردن و دیر گه‌یشتنی ئاگركوژینه‌وه‌ به‌ ڕووداوه‌كه‌ ئه‌و دوو هاووڵایه‌تیه‌ به‌ سه‌ختی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ كران، كه‌ باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌.