کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “ئایدا رۆسته‌می”

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، ئازادیخوازانی شاری تاران به‌ كۆبونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌خت كردوو “ئایدا رۆسته‌می” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئایدا روستمی” كه‌ به‌ هۆی چالاكیه‌ پزیشكییه‌كانی له‌ شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” و یارمه‌تی دان به‌ لاوانی شۆرشگیری ئیران له‌ ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٠٤١ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی ئیسلامیه‌وه‌ له‌ شاری تاران كۆژرا.