ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی مه‌ریوان و شاباد له دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیادا سه‌ركوتی موعه‌لیمان، خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌یاننامه‌ی بڵاوكراوی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شاباد، سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” هۆشداری دراوه‌ته ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و شاره خوازیاری كۆتایی هێنان به ڕه‌وندی نایاسایی سه‌ركوتی موعه‌لیمان، مامۆستایانی زانكۆ و خوێندكاران، هه‌روه‌ها ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی مه‌ریوان له به‌یاننامه‌كه‌ی دا سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر “شیوا عاملی ڕاد” به توندی شه‌رمه‌زار كردووه و ڕایانگه‌یاندووه: كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگیانی ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌و سه‌ركوتگه‌رییانه بێده‌نگ نامێنێت و له ته‌واوی هێز و توانای خۆی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ی سه‌ركوت كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به مافه‌كانی دامه‌زاندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كراوه و وتراوه، بێ گومان بزووتنه‌وه‌ی موعه‌لیمان و بزووتنه‌وه سنفی و كرێكارییه‌كانی دیكه، ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كییان له پێكهاتنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رانسه‌ری دادپه‌روه‌رانه دا هه‌بووه و یه‌كگرتنی ئه‌و بزووتنه‌وانه له‌گه‌ڵ شۆڕشی “ژینا”، خه‌باتی موعه‌لیمان، قوتابیان، خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆی بردۆته ئاستێكی دیكه‌وه.
