ماوه‌ی ٨ ڕۆژه دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “به‌هاره هیدایه‌ت” و “نازیلا مه‌عرووفیان” دژبه سیسته‌می سه‌ركوتی ڕژیم و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، مانیان له خواردن گرتووه و گیانیان له مه‌ترسی جیددی دایه.
به‌ندكراوی سیاسی “به‌هار هیدایه‌ت” پاش گیان له‌ده‌ستدانی “جه‌واد ڕۆحی” له زیندانی ئێڤین ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و ڕایاگه‌یاندووه كه ئه‌و مانگرتنه‌ی له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تڵی حكوومه‌تی “جه‌واد ڕۆحی” و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر “نیلووفه‌ر حامیدی” و “ئیلاهه محه‌ممه‌دی” ده‌ست پێكردووه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌هاره، ئه‌و به‌ندكراوه كێشی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره. ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه زیندانی ده‌كرێت و حوكمی ئه‌مجاره‌ی به بیانووی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی بووه. هه‌روه‌ها “نازیلا مه‌عرووفیان” له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ندكرانی دووباره و ئازاری جنسی هێزه‌كانی ڕژیم له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا، مانی له خواردن گرتووه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
