میدیاكانی نێوخۆی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماده‌یه‌ك له نێو ئۆتوبووسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له كرماشان، منداڵێكی ساوا گیانی له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له موسافیره‌كان ماده‌یه‌كی ئاوه‌كی گوماناویان له به‌شی دانانی جانتای ئۆتوبووسه‌كه داناوه و له جاده‌ی نێوان ئه‌سه‌دئاباد بۆ هه‌مه‌دان ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و ئۆتوبووسه‌كه ئاگری گرتووه. به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه، منداڵێكی ساوا گیانی له‌ده‌ست داوه و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌مه‌دان كراون.
