ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ جارێكی دیكه هێرشێكی به‌رفراوانیان كرده سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبج و شه‌ش منداڵ به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه هێزه ئیسلامییه‌كانی ته‌حریر ئه‌لشام به چه‌كی قورس و تۆپخانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبج و ئه‌لباب و به‌هۆیه‌وه شه‌ش منداڵی ته‌مه‌ن ١٢ بۆ ١٥ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار بوون. له ڕاگه‌یه‌ندراوی خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان دا هاتووه: هه‌موو هێرشه‌كانی تیرۆریستان تێكشكێندراوه و به ده‌یان هێزیان كوژران و بریندار بوون و چه‌ندین ئۆتومبێلی سه‌ربازیش له ناو چووه.
