به‌یانی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، چه‌ندین ئۆتومبێلی هێزه تایبه‌ته‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر سووختبه‌رانی به‌نده‌ر كولاهی له شارستانی میناب و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆگای سووته‌مه‌نی كاسبكارانی به‌نده‌ر كولاهیان ئاگر داوه و كاتێك خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به چه‌ك هێرشیان كردۆته سه‌ریان و چه‌ند خۆپێشانده‌ر بریندار كراون.