ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، “ڕه‌زا نه‌ورووزی” له به‌ندكراوانی شۆڕشی “ژینا” كه به تازه‌یی له زیندان ئازاد كرابوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری مه‌لارد ڕفێندرا، هه‌روه‌ها “حسێن حسێنپور” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی نوورابادی مه‌مه‌سه‌نی هه‌ر دوو چاوی بریندار كرابوو، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“ڕه‌زا نه‌ورووزی” مانگی گوڵانی ١٤٠٠، كاتێك له‌گه‌ڵ هاوژین و دوو منداڵه‌كه‌ی له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم ئۆتومبێله‌كه‌ی له مه‌یدانی ئینقلابی تاران ئاگردابوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها “حسێن حسێنپور” كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” هه‌ر دوو چاوی به فیشه‌كی ساچمه‌یی بریندار كرابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له جاده‌ی نێوان نوورابادی مه‌مه‌سه‌نی و گه‌چساران بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێنكی نادیار ڕاگوێزرا.