به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و ئێران له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا”، دیواری شاره‌كان به دروشمی دژه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن.
كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئیران و كوردستان، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، تراكتیان له نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا بڵاو كرده‌وه له دروشمه‌كانیان دا داوایان له خه‌ڵكی كوردستان و ئێران كرد، پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان بن و له خۆپێشاندانه‌كانی ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ به‌شداری بكه‌ن.