ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری “سه‌قز” كامێرایی چاوودیریان له ده‌روازه‌ی شاره‌كانی سه‌قز و بانه و هه‌روها له زانكۆكاندا دانا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به سالرۆژی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ترسی لێ نیشتووه و ته‌واوی گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی له شاره‌كانی بانه و سه‌قز وه‌ك “گۆرستانی ئایچی”، “زانكۆی ئازاد”، مه‌یدانه‌كانی مروه‌تی، قودس، جیهاد، پاركه‌كانی دووكانان و پیرموراد و ده‌روازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و دوو شاره پر له كامێرای چاوودیری كردووه، هه‌روه‌ها به ده‌ستبه‌سه‌ركردن و هه‌ره‌شه له خه‌ڵكی ئازادیخۆاز ده‌یه‌وه‌یت ترس بخاته دڵی لاوانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا به‌شداری نه‌كه‌ن و كۆنتڕۆڵی ته‌واوی به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا بێت.
