ڕۆژی چۆارشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، كۆلبه‌ریك به ناوی “محه‌ممه‌د ساڵح شه‌هناز” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ به هۆی لیدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه سنووریه‌كانی “چاڵدران” به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سنوورییه‌كانی “چاڵدران” هیرشیان كردوه‌ته سه‌ر “محه‌ممه‌د ساڵح شه‌هناز” و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجیان كردوه، ناوبراو پاش ئه‌و ڕووداوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “چاڵدران” گۆاستراوه‌ته‌وه و باری ته‌ندروستی ناجێگیره. به‌پێی ڕاپۆرتی كۆلبه‌رنیوز، له ٦ مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٢ دا تا به ئیستا به‌لا‌نیكه‌م ٦١ كۆلبه‌ر له سنووره‌كانی كردستان به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، ته‌قینه‌وه‌ی مین، كه‌وتنه‌خواره‌وه له به‌رزایی كوژراو و بریندار بوون كه له‌و ڕێژه‌یه ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.