ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، هاووڵایه‌تیكی به‌لووچ به ناوی ” په‌رویز زارۆزهی” به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و ئاگرگرتنی ئۆتومبێله‌كه‌ی له مێحوه‌ری نێهبندان، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له رووداویكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری “نێهبندان” ئۆتۆمبیلی سووختبه‌رێك به ناوی “په‌روپز زارۆزهی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، ئاگری گرتووه و به‌هۆی دیر هاتنی ڕێكخراوی ئاگركوژینه‌وه، له نێو ئاگردا گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگایی ئاماژه‌یه به‌هۆی بێكاری و هه‌ژاری لاوانی به‌لووچ ناچار به سووختبه‌ری ده‌بن و له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ١٠٥ سووختبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه.