ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، كرێكارانی ڕیگه‌ی ئاسن له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئیمه‌نی شۆینی كار، كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به هۆی خراپی ئامێره‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ، كرێكاران ناچاران خۆیان ماسه و سیمانی ڕیگه‌كان لابده‌ن و سه‌ره‌ڕای زیادبوونی ساعه‌تی كار، هیچ ئیمكاناتیكی ڕیفاهیان بۆ دابین نه‌كراوه. هه‌روه‌ها حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له كاتی خۆی دا په‌رداخت ناكرێت و ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز كردووه.