به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی “حامید فه‌ره‌جپور” به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حامید فه‌ره‌جپور” له‌لایه‌ن ڕان و گورچیله‌یه‌وه فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی بانه به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی زیاد گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی بانه به ناوی “بێهزاد كه‌ریمی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كانی كێلێ به‌سه‌ختی بریندار كرابوو.
