به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی شه‌ش كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه‌ی تیكاب له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ به‌ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ كه ڕێژه‌یان ٢٦ كه‌س بووه له مه‌عده‌نه‌كانی زێڕ و به‌ردی ئاق ده‌ڕه‌ی تیكاب كاریان كردووه و ٢٠ كه‌سیان به دانانی وه‌سیقه‌ی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كراون و شه‌ش كه‌سیان به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “هه‌وڵی تیكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” و “ڕفاندن” بیلاته‌كلیف له زیندانی ورمێ ماونه‌ته‌وه.
