کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شه‌پۆلی دروشم نووسین له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

شه‌پۆلی دروشم نووسین له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران 4

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران دیواره‌كانیان به‌ دروشمی دژبه‌ حكوومه‌ت نه‌خشاند و داوایان له‌ خه‌ڵك كرد له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ٢٥ی خه‌رمانان دا به‌شدار بن.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز، مه‌شهه‌د، تاران، كه‌ره‌ج، ئه‌راك، شیراز، كرمان، زاهیدان، سنه‌ و كرماشان دیواری شاره‌كان به‌ دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “سوێند به‌ خوێنی یاران، وه‌ستاوێن تا پایان” نه‌خشاندووه‌ و داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ٢٥ی خه‌رمانان دا به‌شدار بن و سه‌ركوتن مسۆگه‌ر بكه‌ن.