شه‌وی سێشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، شارۆمه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “كامبیز محه‌ممه‌دانی” به ته‌قه‌ی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له شاری زاهیدان كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كامبیز محه‌ممه‌دانی” له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه. له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ده‌یان هاووڵاتی به‌لووچ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاره جۆراوجۆره‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان كوژراون.