کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگه‌وازی هاوبه‌شی حیزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی ٢٥ی خه‌رمانان

بانگه‌وازی هاوبه‌شی حیزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌رمانان، بانگه‌وازێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن حیزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران بڵاو كرایه‌وه و تێیدا‌ داوای له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان كرا كه‌ بۆ ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژینا”، به‌ شێوه‌ی گشتی مان بگرن و له‌ گۆڕستانی ئایچی كۆببنه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی ئه‌و بانگه‌وازه‌دا وێڕای ڕێزگرتن له‌ یه‌كساڵ تێكۆشانی خه‌ڵكی ئازادیخواز و ده‌سكه‌وته‌كانیان، به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، داوا له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان كراوه‌ كه‌ ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی بن و هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” له‌ گۆڕستانی ئایچی كۆببنه‌وه‌. هه‌روه‌ها داوا له‌ ته‌واوی حیزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و ئێران كراوه‌ به‌ پشتیوانی كردنیان له‌و بانگه‌وازه‌، هه‌نگاوێكی هاوبه‌ش بۆ سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” هه‌ڵبگرن.