ماوه‌ی ٧ ڕۆژه “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی سه‌قز و دانیشتووی تاران، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی و سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ری دا، مانی له‌خواردن گرتووه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یانن.
“نازیلا مەعرووفیان” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، بۆ چوارەمین جار لە دوای شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” دەستبەسەر کرا، ناوبراو له‌و ڕۆژه‌وه لە ناڕەزایەتی بە هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم مانی لە خواردن گرتووە. نازیلا یەکەم جار ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە هۆی وتووێژ لەگەڵ باوکی “ژینا ئەمینی”، لەلایەن ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرا. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠١، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و لە ڕێبەندانی ١٤٠١، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانەوە تۆمەتی “چالاکیی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی”، بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری، ١٥ میلیۆن تمەن سزای نەختی و ٥ ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات مەحکووم کرابوو.
