له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ێیرانشار به ناوی “تاها ڕه‌سووڵیان” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٧ ساڵ و ١٠ مانگ زیندان و ٧٥ زه‌ربه قامچی مه‌حكووم كرا.
“تاها ڕەسووڵیان” هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی قازی “ئۆجاقڵوو”، بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “هەوڵی تێکدانی ئاسایشی گشتی”، سزای ٧ ساڵ و ١٠ مانگ زیندان، ٧٥ زه‌ربه قامچی و ١٠ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵی به‌سه‌ر دا سه‌پێندرا. ناوبراو مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، لە دۆسیەیەکی تردا بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی پیرانشار بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ڕەزا قارەمانی‌سەعاتڵوو”، سزای ٣ مانگ بەندکردن و لێدانی ٤٠ زه‌ربه قامچیی بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژه‌یه كه “تاها ڕه‌سووڵیان” ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠١ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
