ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە ناوی “محەممەدئەمین محەممەدی” ناسراو به (مینەی مەلا بایز) خەڵکی گوندی “تەمەرچین”ی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
له سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانان و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، به ده‌یان هاووڵاتی و چالاكی كرێكاری، مه‌ده‌نی و سنفی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها گوشارێكی زۆریان به بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان هێناوه و ڕۆژی ڕابردووش خاڵۆی “ژینا ئه‌مینی” و باوك و خۆشكی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. شایانی باسه كه سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكرانی “محه‌ممه‌دئه‌مین محه‌ممه‌دی” هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.
