نزیكهی ١٥ ڕۆژ بەسەر كاتی دەستبەسەرکرانی “ماشاڵڵا کەرەمی”، باوکی گیانبهختكردووی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی”دا تێدەپەڕێ، بهڵام چارەنووسی ناوبراو نادیاره و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی و خزمەکانی هەڕەشەیان لێ کراوە کە لەمبارەوە زانیارییەک نەدرکێنن.
بهپێی زانیارییهكان، “ماشاڵڵا کەرەمی” لە شوێنێکی نادیار ڕاگیراوە و تاکوو ئێستا ڕوانەی زیندان و بەندی گشتی نەکراوە و له مافی پهیوهندی و چاوپێكهوتن لهگهڵ بنهماڵهكهی بێبهش كراوه. هەروەها ناوەندە ئەمنیەتییەکان هەڕەشەیان لە هەموو ئەندامانی بنەماڵەی کەرەمی کردووە کە لە ئەگەری درکاندنی زانیاری سەبارەت بە چارەنووسی ماشاڵڵا ، دەستبەسەر دەکرێن. جێگای ئاماژهیه كه ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، هێزەكانی حكوومهت هێرشیان کردە سەر ماڵی “ماشاڵڵا کەرەمی” و لەپتۆب و مۆبایلی ناوبرا و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەیان لەگەڵ خۆیان برد و ناوبراویشیان دەستبەسەر کرد.
