ماوه‌ی یه‌ك مانگه سووته‌مه‌نی له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان ده‌ست ناكه‌وێت و خه‌ڵك ناچارن چه‌ند كاتژمێر له ڕیزدا بوه‌ستن.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕیزێكی دوور و درێژ له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كان له شاره‌كانی زاهیدان، زابۆل، ڕاسه‌ك، پیشین، نیكشار، سه‌راوان، ئێرانشار، چابه‌هار و خاش ساز بووه و خه‌ڵك له‌ده‌ست ئه‌و باروودۆخه وه‌زاڵه هاتوون. كێشه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه ته‌نیا سووته‌مه‌نی نییه و هاوكات كێشه‌ی كه‌م ئاوی، خۆڵبارین، بێكاری و هه‌ژاریان هه‌یه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر وڵامی داخوازییه‌كانیان به فیشه‌ك ئه‌داته‌وه.