ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، ته‌رمی لاوێكی خه‌ڵكی شارستانی سه‌نگه‌ر له پارێزگای گیلان، چه‌ند كاتژمێر پاش هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، له ده‌ورووبه‌ری ڕووباری سپی ڕوود دۆزرایه‌وه.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوه كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، به ژماره‌یه‌كی نهێنی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كردووه و چه‌ند ساعه‌ت دواتری ته‌رمه‌كه‌ی له ده‌ورووبه‌ری ڕووباری سپی ڕوود دوزراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و لاوه پێشتر به‌هۆی چالاكییه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كرابوو.