به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی متانۆلی پترۆشیمی مۆكران له نێو شاری چابه‌هار بگوازێته‌وه و به‌و جۆره ژیانی هه‌زاران كه‌س ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
به‌وته‌ی كارناسانی ئابووری، ڕژیمی ئیسلامی یان به ئه‌نقه‌ست، یان له ڕووی نه‌زانیه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی ناستاندارد و مه‌ترسیداری له شاری چابه‌هار ده‌ستپێكردووه كه ده‌توانێت ببێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س. به‌پێی زانیارییه‌كان، پترۆشیمی نگینی مۆكران و شیركه‌تی وزه‌ی ئاوی مۆكران بڕیاره لووله‌ی متانۆل له ژێر ناوی لووله‌ی گاز، له نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری چابه‌هار بگوازنه‌وه تا له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه هه‌نارده‌ی وڵاتانی دیكه‌ی بكه‌ن. بڕیاره ئه‌و لووله‌یه له قووڵایی ٢ و نیو متری زه‌وی جێگیر بكرێت و له ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دا هه‌زاران كه‌س ده‌كاته قوربانی.