به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاره‌ی شنۆ له ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری شنۆ پڕ بووه له زبڵ و خاشاك و شاره‌داری ئه‌و شاره هیچ هه‌وڵێك بۆ كۆكردنه‌وه‌یان نادات. هاووڵاتیان ده‌ڵێن: له گه‌رمای هاوین دا بۆنێكی ناخۆش له نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه و ته‌ندرووستی ژنان و منداڵان كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه.
