ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، دوو كرێكار له شاره‌كانی سنه و بووشێهر به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیا له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی به ناوی “فه‌رزاد زه‌رغامی” له شه‌قامی ته‌عریفی سنه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له نهۆمی شه‌شه‌مه‌وه كه‌وته خواره‌وه و گیانی له ده‌ستدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی پترۆشیمی بووشێهر به ناوی “كاووس ته‌هماسبی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی كارگه به‌سه‌ری دا، له به‌رزایی كه‌وته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا. جێگای ئاماژه‌یه كه دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش شه‌ش كرێكاری كانگای به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌زره‌ی دامغان به‌هۆی ته‌قینه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دابوو.