ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، كرێكارێكی شاره‌داری ئیلام به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆتایی به ژیانی هێنا.
ئه‌و كرێكاره كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به‌هۆی گوشاره‌كانی ژیان و مه‌عیشه‌تی سه‌خت، هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانی له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. هاوكاره‌كانی ئه‌و كرێكاره هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه به‌ڵام به‌رپرسی شۆرای شاری ئیلام به بێشه‌رمیه‌وه ده‌ڵێن: مردنی ئه‌و كرێكاره هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حه‌قده‌سته‌وه نییه.