ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، مه‌راسمی حه‌وته‌می هه‌میشه زیندوو “جه‌واد ڕۆحی” له گیانیبه‌ختكروودانی شۆڕشی “ژینا”، له گوندی كلیكانی ئامۆل به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
“جه‌واد ڕۆحی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” له شاری ئامۆل بوو كه سزای سێ جار ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا بوو. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی حه‌وته‌می جه‌واد به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه حكوومه‌ت به‌ڕێوه چوو.