کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دایكی هه‌میشه زیندوو “عیرفان ڕه‌زایی” له‌ مازه‌نده‌ران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دایكی هه‌میشه زیندوو عیرفان ڕه‌زایی له‌ مازه‌نده‌ران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌رمانان، دایكی “عیرفان ڕه‌زایی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رزانه به‌رزه‌كار” دایكی “عیرفان ڕه‌زایی” له‌ مه‌راسمی حه‌وته‌می “جه‌واد ڕۆحی” له‌ شاری ئامۆل ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ساری گوازراوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها چاره‌نووسی “مه‌هسا یه‌زدانی” دایكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دجه‌واد زاهیدی” له‌ قوربانیانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ زیندانی قائیمشار ناڕوون و نادیاره‌ و مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانی درووست بووه‌.