به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، هلیكۆپته‌ره‌كانی سپای پاسداران به‌سه‌ر شاری سه‌قز دا سووڕاونه‌ته‌وه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر چه‌ندین ئۆتومبێلی سه‌ربازی بۆ بنكه‌كانی سپا و فه‌راجا گواستۆته‌وه.
له‌سه‌روبه‌ندی ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی “ژینا” ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ترسی لێ نیشتووه و وێڕای بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی، كوشاری بۆ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان هێناوه. هه‌روه‌ها به‌دوای بانگه‌وازی بازاڕیان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” له گۆڕستانی ئایچی سه‌قز، دوو ڕۆژه هلیكۆپته‌ره‌كانی سپا به‌رده‌وام به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه و ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردار ڕادان” سه‌ردانی سه‌قزی كرد و له شاره‌كانی دیكه‌وه هێزی سه‌ركوت ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره كرا.
