به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “عه‌بدۆڵڵا گوڵستانی” كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ ڕاگوێزرابوو، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بڕبڕی پشتی شكا و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌بدۆڵڵا گوڵستانی” بەیانی شەممە ١١ی خەرمانان، دوای بانگهێشتکردنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكانه‌وه دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه. تا ئێستا هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به هۆکاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی لەبەردەستدا نییە.
