کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار له‌ مه‌عده‌نی ته‌رزه‌ی دامغان

گیان له‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار له‌ مه‌عده‌نی ته‌رزه‌ی دامغان 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان، به‌هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌رزه‌ له‌ شاری دامغان، شه‌ش كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گازی متان له‌ قووڵایی ٤٠٠ متری ڕوویداوه‌ و شه‌ش كرێكار به‌ ناوه‌كانی “بێهرووز ئه‌فرووز”، “قوربانعه‌لی كه‌ماڵ”، “حسێن غه‌زائیان”، “حه‌مید ئیزه‌دی”، “ئه‌بۆلفه‌زل غه‌نایی” و “محه‌ممه‌د سفه‌ت” گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.