به‌پێی زانیارییه‌كان، فه‌رمانده‌یی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له نامه‌یه‌ك دا داوای له به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان كردووه مێرمنداڵان بۆ یارمه‌تیدانیان له سه‌ركوتی خه‌ڵك بنێرن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی تووشی داڕمانی هێز بووه و بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ركوت په‌نای بۆ قوتابخانه‌كان هێناوه و ده‌یه‌وێت مێرمنداڵان له‌و ناونده نیزامییه وه‌كوو هێزی سه‌ركوت دمهزرێنێت. شایانی باسه كه ساڵی ڕابردووش له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، ڕژیم له منداڵانی به‌سیجی وه‌كوو هێزی سه‌ركوت كه‌ڵكی وه‌ر گرتبوو.
