له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی”، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سكالای بنه‌ماڵه‌ی “محه‌مه‌د ئاریان”، گۆشاریكی زۆریان خستوته سه‌ر دایك و باوكی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەرپرسان و ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنه گوشارەکانیان بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازان زیاتر کردووە و هەر لەم پەیوەندییەدا بنەماڵەی “محه‌مه‌د ئاریان” یه‌كیك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”ی شاری سنە، لە ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دان بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵاكه‌یان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. جێگایی ئاماژه‌یه كه “حەسەن عەسگەری” یه‌كیك له به‌رپرسانی سپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی ئاریان كردووه كه له جیاتی سكاڵا تۆمار كردن دیه و خوێنبه‌ها وه‌ربگرن به‌ڵام، بنه‌ماڵه‌ی ئاریان ئه‌و پێشنیاره‌یان ڕه‌د كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه خوێنی ڕۆڵه‌كه‌یان بابه‌تی مامه‌ڵه نییه.