کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر “شەهلا چووپانی” له‌ سەقز

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، “شەهلا چووپانی” هاووڵاتیی تەمەن ٣۵ ساڵ و خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی ١٠۵ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز “شه‌هلا چووپانی” له‌ شارۆچكه‌ی “قه‌وه‌خ” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ شاری سنه‌ گواسته‌وه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی بارمته له‌ زیندان ئازاد كرا.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی کاسبکارانی پاساژی خورشیدی زرێبار

-

‏كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “مینوو مه‌جیدی” له‌ كرماشان

-

سه‌پاندنی كه‌شی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر زانكۆی كوردستان

-

په‌یامی “گوڵڕۆخ ئیرانی” به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی له‌سێداره‌دانی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هاوڕێكانی

-

كوژرانی چوار كه‌س له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان و بۆكان

-

شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیانی كورد له‌ باكووری كوردستان

-