به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی تاران له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه بانگهێشتی ئێداره‌ی ئیتلاعات كران.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “محهممهتهقی فه‌لاحی”، “مه‌سعوود زهینالزاده”، “ئه‌بولفه‌زل ڕه‌حیمی شاد”، “مه‌حموود باقری”، “موجته‌با قۆڕه‌یشیان”، “زه‌هرا ئێسفه‌ندیاری” و “فه‌رزانه نازرانپور” و ژماره‌یه‌كی دیكه له موعه‌لیمان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كراون. به‌وته‌ی چالاكانی سنفی شه‌پۆلی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكانی كرێكاری، سنفی، مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ته‌نیا به مه‌به‌ستی گوشار هێنانه و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك هه‌ڵ نه‌گرتووه.