“فەرهاد حافزی”، زیندانیی سیاسیی بهندكراو لە زیندانی ئێڤین، بە بڵاوکردنەوەی فایلێکی دەنگی لە بەندی چواری ئەم زیندانه، مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند.
ئەم زیندانییە سیاسییە له فایله دهنگیهكهیدا وتی: لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پێشێلکردنی ڕێوشوێنی دادپەروەرانە و دەرکردنی حوکمی نادادپەروەرانە لەلایەن دادگاکانی ئینقلابەوە، هەروەها لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی پزیشکیی زیندانیانی سیاسیی نەخۆش و ئەمنیەتی كردنی چارەسەركردنیان، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستم بە مانگرتن كردووه. ناوبراو کە پێشتر لەلایەن دادگای ڕژیمهوه سزای هەشت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوه، ڕایگهیاند: تا ئەو کاتەی داواکارییەکانم جێبەجێ دەکرێت، لە مانگرتن بەردەوام ئەبم.