به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هێزی سه‌ركوتی له شاره‌كانی دیكه‌وه بۆ سه‌قز گواستۆته‌وه و خۆی بۆ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ئاماده كردووه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵه‌وه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ده‌ستی داوه‌ته بانگهێشت و به‌ندكردنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و هه‌روه‌ها ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزێكی زۆری فه‌راجا له شاره‌كانی دیكه‌وه بۆ سه‌قز، بۆكان، مهاباد، سنه، كرماشان و ئیلام گوازراونه‌ته‌وه.
