کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “جه‌واد ڕۆحی” له‌ كلیكانی ئامۆل

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی جه‌واد ڕۆحی له‌ كلیكانی

ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خه‌رمانان، مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی هه‌میشه زیندوو “جه‌واد ڕۆحی” له‌ گوندی كلیكانی شاری ئامۆل و به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چوو.

پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ته‌رمی “جه‌واد ڕۆحی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئامۆله‌وه‌ به‌ نهینی له‌ گوندی كلیكان نێژرا، ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی و به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چوو. “جه‌واد ڕۆحی” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” بوو كه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و ڕۆژێك پاش دوایین دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌ شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ ده‌ستدا. شایانی باسه‌ كه‌ ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی كردووه‌ و به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێڤینیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا دوو ڕۆژ ماته‌مینی گشتیان ڕاگه‌یاندووه‌.