له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی سه‌رده‌می شۆڕشی “ژینا” له شاری قه‌زوێن به ناوی “ڕامین قه‌شقایی گهرباچی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری، دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ نیكشار و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، “ڕامین قه‌شقایی گهرباچی” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به پێنج ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ به‌ندكران، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ نیكشاری به‌لووچستان مه‌حكووم كراوه. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی گوڵانی ١٤٠٢ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.